سه‌رۆكی كوبا تره‌مپ به درۆ ده‌خاته‌وه: هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له ئارادا نییه
وێستگەنیوز-
میگێل دیاز كانیل، سه‌رۆكی كوبا ره‌تیكرده‌وه هیچ گفتوگۆیه‌ك له نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا له ئارادابێت، ئه‌مه له كاتێكدایه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا تا بێت فشاره‌كانی بۆ سه‌ر كوبا زیاتر ده‌كات.
كانیل له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئێكس" ده‌ڵێت، "هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مریكا له ئارادا نییه، ته‌نها له بواری كۆچ و بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان نه‌بێت".
ئەمەش دوای ئه‌وه دێت كه تره‌مپ رۆژی یه‌كشه‌ممه، سه‌باره‌ت به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاڤانا رایگه‌یاند، "ئێمه له‌گه‌ڵ كوبا له سه‌روبه‌ندی گفتوگۆداین"، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی زیاتر بخاته‌ڕوو.
رۆژی یه‌كشه‌ممه، تره‌مپ داوای له كوبا كرد بگه‌نه رێكکه‌وتن یان رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ده‌رئه‌نجامی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌بنه‌وه و هۆشداریدا كه چیتر پاره و نه‌وتی ڤه‌نزوێلا و بۆ هاڤانا ناڕوات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پۆستێكیدا له پلاتفۆرمی تایبه‌ت به‌خۆی " Truth Social" رایگه‌یاند، "كوبا ساڵانێكی زۆره له‌سه‌ر بڕێكی زۆر له نه‌وت و پاره‌ی ڤه‌نزوێلا ده‌ژی. له به‌رامبه‌ردا، خزمه‌تگوزاری ئه‌منی پێشكه‌ش به دواهه‌مین دوو دیكتاتۆری ڤهنوێلا كردووه، به‌ڵام لێره به‌دوا شتی له‌و جۆره روونادات".
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی كوبا رایگه‌یاند، "كه‌س بۆی نییه پێمان بڵێت ده‌بێ چی بكه‌ین"، ئه‌مه وه‌ك وه‌ڵامێك بوو بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ.
كانیل له نامه‌یه‌كدا كه له پلاتفۆرمی "ئێكس" بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت، "كوبا گه‌لێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیه. كوبا ده‌ستدرێژی ناكات، به‌ڵكو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، 66 ساڵه، روبه‌ڕووی ده‌ستدریژی بووه‌ته‌وه، ئه‌مریكا به ته‌نها هه‌ڕه‌شه ناكات، به‌ڵكو ئاماده‌كاری ده‌كات، كوبا ئاماده‌یه تا دواین دڵۆپی خوێن به‌رگری له نیشتیمان بكان".
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت كه حكومه‌تی كوبا رایگه‌یاند، 32 سه‌ربازی، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا نیكۆلاس مادۆرۆ كوژروان.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ماركۆ رۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ره‌نگه كوبا ببێته ئامانجی داهاتووی ئیداره‌ی تره‌مپ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی باڵاده‌ستی ئه‌مریكا له نیوه گۆی رۆژئاوای زه‌ویدا".
AM:09:55:13/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت