وەزیری دەرەوەی لوبنان: چەكی حزبوڵا بووە بە بارگرانی و پێویستە دابماڵرێت


وێستگه‌نیوز –

وەزیری دەرەوەی لوینان پێی وایە چەكی جزبوڵا بووە بە بارگرانی و دەبێت دابماڵرێت.


یوسف رەجا، وەزیری دەرەوەی لوبنان لە لێدوانێكدا بۆ سكای نیوز رایگەیاند، "بە نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حزبوڵا دەڵێم، پێكهاتەی شیعە پێكهاتەیەكی سەرەكییە لە لوبنان، بەڵام چەكی حزبوڵا نە خۆتان و نە لوبنانیش ناپارێزێت".

وتیشی،" رێكەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان كە لە نۆڤەمبەری 2024 چووە بواری جێبەجێكردنەوە چەكداماڵینی حزبوڵاش دەگرێتەوە نەك بەتەنها راگرتنی پڕۆسەكانی".

دووپاتیشیكردەوە، "بەهۆی چەكی حزبوڵاوە هەموو دۆسیە سیاسی و ئابوورییەكانی لوبنان تاوەكو ئێستا راگیراون و بووەتە بارقورسییەك لەسەر شانی شیعە و لوبنانیش و مانەوەی چەك بەدەستی حزبوڵا دەرگا بەڕووی ئیسرائیل دەكاتەوە تاوەكو بەردەوام بێت لە دەستدرێژییەكانی بۆ سەر لوبنان".


PM:09:08:12/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت