عەباس عێراقچی: ئێران ئامادەیە دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکات
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی ئامادەی دەستپێکردنی دانوستاندنە لەگەڵ ئەمریکا، ئاماژە بەوەشدەکات، بەو مەرجەی دانوستاندنەکە دادپەروەرانە بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی کانونی دووەمی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتان لە تاران رایگەیاند، "تاران ئامادەیە بۆ ئەوەی پرسی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا بە دانوستاندن چارەسەر بکات، بەڵام بەو مەرجەی دانوستاندنەکە دادپەروەرانە بێت و دوو لایەن مافی یەکسانیان هەبێت"،
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێران خوازیاری شەڕ نییە، بەڵام هاوکات ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ شەڕ و دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات".
عێراقچی رەتیکردەوە، وڵاتەکەی دەستپێشخەری بکات لە هێرشکردنە سەر بنکە و هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا.
PM:02:54:12/01/2026
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت