ترەمپ: بەرپرسانی ئێران پەیوەندییان پێوەکردم و دەیانەوێت دانوستان بکەین


وێستگەنیوز-

بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە، بەرپرسانی ئێران پەیوەندییان پێوەکردووە و داوای دانوستانیان کردووە، دەشڵێت، "رەنگە کۆببینەوە".


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "بەرپرسانی ئێران دوێنێ پەیوەندییان پێوەکردم و دەیانەوێت دانوستان بکەین، لەوانەیە لەگەڵیان کۆببینەوە و کۆبوونەوەیەک خەریکە رێکدەخرێت".

لەبارەی دۆخی ئێستای ئێرانەوە ترەمپ وتی، "بەهۆی ئەو شتانەی ئێستا روودەدەن، لەوانەیە ناچار بین پێش کۆبوونەوەکە هەنگاوێک بنێین".

وتیشی، "سات بە سات لە دۆخی خۆپێشاندانەکان ئاگادار دەکرێمەوە، خەریکی تاوتوێکردنی چەند بژاردەیەکی زۆر بەهێزین و لە ماوەیەکی نزیکدا بڕیار دەدەین".

خۆپێشاندانەکان لە ئێران رۆژی 28-12-2025 بەهۆی گرانی و خراپیی دۆخی بژێوی، بە مانگرتنی کاسبکاران لە تاران دەستیپێکرد و دواتر تەواوی پارێزگاکانی ئێرانی گرتەوە.


AM:09:33:12/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت