ئێران نامەیەكی بەپەلە دەنێرێت بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و سێ‌ رۆژ ماتەمینی راگەیاند


وێستگه‌نیوز –

ئێران نامەیەكی بەپەلەی ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایش كردووە و سێ‌ رۆژ ماتەمینیشی راگەیاند.


ئاژانسی تەسنیم بلاویكردەوە، "ئێران نامەیەكی بەپەلەی ناردووە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەربارەی دەستوەردانی ئەمریكا لە كاروباری ناوخۆی تاران و هاندانی خەڵكی لەسەر توندوتیژی و شەڵەژاندنی سەقامگیری ئێران".

ئاماژەشیكرد، "باڵیۆز و نێردەی هەمیشەیی كۆماری ئێران لە نەتەوەیەكگرتووەكان نامەیەكی بەپەلەی ناردووە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوەیەكگرتووەكان".

لە نامەكەدا هاتووە، "هیچ بنەمایەكی یاساكانی نێودەوڵەتی رێگا بەهیچ دەوڵەتێك نادەن بەبیانووی مافی مرۆڤ و پاڵپشتی گەلان هانی خەڵكی بدەن لەسەر توندوتیژی و شەڵەژانی سەقامگیری كۆمەڵگاكان و ئەمە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانە".

هاوكات ئێران بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ ماتەمینی راگەیاند، وەك رێزێك بۆ گیانی ئەو كەسانەی بوونەتە قوربانی كارەكانی توندوتیژی.


PM:10:37:11/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو