بلومبێرگ: تره‌مپ به جددی بیر له رێگه‌دان به هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئاژانسی بلومبێرگ له زاری به‌رپرسێكی كۆشكی سپی-یه‌وه بڵاویكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به جددی بیر له رێگه‌دان به هێرشكردنه سه‌ر ئێران ده‌كاته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه به ئاژانسه‌كه‌ی وتووه كه "تره‌مپ له كۆمه‌ڵێك بژارده بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له چه‌ند شوێنێكی ئێران له‌وانه‌ش شوێنه مه‌ده‌نییه‌كان ئاگاداركراوه‌ته‌وه و به جددی بیر له رێگه‌دان به هێرشكردن ده‌كاته‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ له زاری چه‌ند به‌رپرسێكه‌وه ئاشكرایكرد كه سێشه‌ممه‌ی داهاتوو تره‌مپ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لێدوان له‌باره‌ی بژارده‌ی دیاریكراو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران ده‌دات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی ئه‌و وڵاته به‌شدارده‌بن بۆ تاووتوێكردنی هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو، كه ده‌كرێت بریتی بن له پته‌وكردنی سه‌رچاوه ئۆنلاینه‌كانی دژبه حكومه‌ت، ده‌ستپێكردنی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه نهێنییه‌كان بۆ سه‌ر سایته سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌كانی ئێران، سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر رژێم و ده‌ستپێكردنی هێرشی سه‌ربازی.
رۆژنامه‌كه به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شبه‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه چاوه‌ڕوان ناكرێت له كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیارێكی كۆتایی له لایه‌ن تره‌مپه‌وه سه‌باره‌ت به ئێران بدرێت و تا ئێستاش وتووێژه‌كان له قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشكراشیكردووه كه به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تره‌مپ، یاداشت بۆ ده‌زگاكانی حكومه‌ت نێردراوه سه‌باره‌ت به تێڕوانینه‌كانیان ده‌رباره‌ی كاردانه‌وه دیاریكراوه‌كان له‌وانه‌ش ئامانجه سه‌ربازییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان و بژارده ئابوورییه‌كان، سه‌ره‌ڕای ناردنی وێستگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ستارلینك بۆ ئێران كه یه‌كێكه له‌و بژاردانه‌ی بۆ تاووتوێكردن ده‌خرێته‌ڕوو.
PM:08:20:11/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت