تره‌مپ هه‌ڕه‌شه له كوبا ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هانی كوبای دا "بگاته رێككه‌وتنێك" یان رووبه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامه دیارینهكراوهكان ببێته‌وه، هۆشداریشی دا له‌وه كه هه‌نارده‌ی نه‌وت و پاره‌ی ڤه‌نزوێلا بۆ هاڤانا راده‌گرێت.
تره‌مپ له پۆستێكدا له پلاتفۆرمه‌كه‌ی خۆی (تروس سۆشیاڵ) نووسی: "كوبا هیچ نه‌وت و پاره‌یه‌كی دیكه وه‌رناگرێت- هیچ".
ده‌شڵێت: "به توندی پێشنیار ده‌كه‌م پێش ئه‌وه‌ی دره‌نگ بێت، بگه‌ینه رێككه‌وتن".
هه‌فته‌ی رابردوو تره‌مپ رایگه‌یاند كه كوبا له لێواری داڕماندایه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌سته‌مه هاڤانا به بێ داهاتی نه‌وتی ڤه‌نزوێلا خۆی رابگرێت و ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌مریكاشی له‌و وڵاته به‌دوورزانی.
له ساڵی 2000ه‌وه ڤه‌نزوێلا له ژێر سه‌ركردایه‌تی چه‌په‌كاندا نه‌وتی بۆ كوبا دابین كردووه، له كاتێكدا كوبا تیمی پزیشكی و مامۆستای بۆ كاراكاس دابین كردووه.
كوبا كه ژماره‌ی دانیشتووانی نزیكه‌ی ده ملیۆن كه‌سه، له كۆتایی ساڵی 2014ه‌وه تا ئێستا پێنج پچڕانی گه‌وره‌ی كاره‌بای به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌مه جگه له كه‌میی كاره‌بای ڕۆژانه.
رۆژی چوارشه‌ممه كلاودیا شینباوم، سه‌رۆكی مه‌كسیك ئاشكرایكرد كه وڵاته‌كه‌ی بووه‌ته "دابینكه‌رێكی سه‌ره‌كی" نه‌وت بۆ كوبا له‌ژێر ڕۆشنایی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ڤه‌نزوێلادا.
PM:07:19:11/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت