پەرلەمانی ئەوروپا: ئێمە لە پاڵ گەلی ئێرانین و دەكرێت سوپای پاسداران بخەینە لیستی تیرۆرەوە
وێستگهنیوز –
سەرۆكی پەرلەمانی ئەورۆپا پاڵپشتی یەكێتی ئەوروپای بۆ گەلی ئێران دەربڕی و بە دووریشی نەزانی سوپای پاسدارانی ئێران بخەنە لیستی تیرۆرەوە.
رۆبرتا میتسۆلا، سەرۆكی پەرلەمانی ئەورۆپا لە پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیوێتی، "ناڕازیان و زیندانە سیاسییەكانی ئێران پێویستیان بەپاڵپشتییە و دەكرێت ئەوروپا سوپای پاسداران وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێنێت و بخرێنە لیستی تیرۆرەوە".
بەوتەی سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا، "خۆپیشاندەرانی ئێران رێڕەوی مێژوو دەگۆڕن و ئێران ئازاد دەكرێت".
دووپاتیشیكردەوە، "ئەوروپا بەتەواوەتی لەگەڵ هاوڵاتی ئێرانن كە داوای ئازادی دەكەن و سەركۆنەی سەركوتكردنی توندی ناڕەزایەتییە رەواكان دەكەین و دەبێت دەستبەجێ هەموو دەستگیركراوەكان ئازاد بكرێن و هێڵی ئەنتەرنێت بەگشتی بگەڕێندرێتەوە و رێز لە مافە بنەڕەتییەكان بگیرێت".
PM:06:43:11/01/2026
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت