سوپای عه‌ره‌بی سوریا: هه‌سه‌ده هێز و چه‌كی قورسی هێناوه‌ته رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب
وێستگه‌نیوز –
سوپای عه‌ره‌بی سوریا رایگه‌یاند كه تێبینییان كردووه كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هێز و چه‌كی قورسی هێناوه‌ته رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، ده‌شڵێت: "به‌وهۆیه‌وه ئێمه هێزه‌كانمان خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و ئاماده‌ین بۆ هه‌موو سیناریۆیه‌ك".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی سوریا "سانا" له زاری ده‌سته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای عه‌ره‌بی سوریا بڵاویكرده‌وه كه "فڕۆكه‌كانمان تێبینییان كردووه كه رێكخراوی (هه‌سه‌ده) گروپی چه‌كداری و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی مامناوه‌ند و قورسی هێناوه‌ته میحوه‌ری دێرحافر له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب".
سوپای عه‌ره‌بی سوریا ده‌ڵێت: "هێشتا سروشتی ئه‌و كۆكردنه‌وه و به‌هێزكردن و هێنانی چه‌ك و هێزانه نازانین كه رێكخراوی قه‌سه‌ده هێناویه‌تیه رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب".
راشیگه‌یاندووه كه "هێزه‌كانمان كۆكردۆته‌وه و هێڵی جێگیركردنمان له ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب به‌هێزكردووه، و ئاماده‌ین بۆ هه‌موو سیناریۆكان".
ئه‌مه‌ش دوای چه‌ند رۆژێك له هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق بۆسه‌ر گه‌ڕه كوردییه‌كانی شاری حه‌له‌ب "ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسود" دێت كه دواتر به‌هۆی ناهاوتایی توانا و هێز هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه‌كه كه‌وته ژێر ده‌ستی گروپه چه‌كداره‌كان و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه ئاواره‌ی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوڕات بوون.
به‌پێی ئاژانسی رۆژنامه‌وانی ئه‌ڵمانی (dpa)، له سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه تا دوێنێ رۆژی شه‌ممه له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسود، 24 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان و 105 بریندار تۆماركراوه.
PM:05:42:11/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت