مەسعود پزیشکیان: نابێت خۆپیشاندانەکان ببنە هۆی تێکچوونی سەقامگیری وڵات


وێستگەنیوز-

سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، نابێت خۆپیشاندانەکان ببنە هۆی تێکچوونی سەقامگیری وڵات، ئاماژەی بەوەشکرد، گوێ بۆ داواکاری هاوڵاتییان دەگرن و لێکۆڵینەوە لە کێشەکان دەکەن".


ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی کانونی دووەمی 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە رایگەیاند، "ئێمە لە نیگەرانی هاوڵاتییانی خۆمان تێدەگەیەین و هەموو خۆپیشاندەرێک تیرۆریست و ئاژاوەگێڕ نییە".

ئاماژەی بەوەکرد، "گوێ بۆ داواکاری هاوڵاتییان دەگرین و لێکۆڵینەوە لە کێشەکان دەکەین، بەڵام نابێت خۆپیشاندانەکان ببنە هۆی تێکچوونی سەقامگیری وڵات".

سەرۆک کۆماری ئێران وتی، "کەرتی ئابووریی و خزمەتگوزاری ئێران پێویستییان بە چاکسازی و ریفرۆمە و لەگەڵ پسپۆڕانی وڵاتەکەمان راوێژ بۆ چاکسازی دەکەین".


PM:03:51:11/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو