دامه‌زراوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ماچادۆ: مافی ئه‌وه‌ت نییه خه‌ڵاته‌كه ببه‌خشیت
وێستگەنیوز-
سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ڤه‌نزوێلا ماریا كۆرینا ماچادۆ، له لێدوانێكیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له‌وانه‌یه خه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی بۆ ئاشتی كه ساڵی 2025 پێی به‌خشرا، بدات به سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ.
دامه‌زراوه‌ی نۆبڵ له نه‌رویج، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و لێدوانه‌ی ماچادۆ، رایگه‌یاند خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ناگوێزرێته‌وه یان هاوبه‌شی پێناكرێت یاخود ره‌تناكرێته‌وه.
دامه‌زراوه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، "به گوێره‌ی رێساكانی رێكخستنی خه‌ڵاته‌كه، بڕیاری به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه، بڕیاری كۆتاییه و ناكرێت تانه‌ی لێبدرێت و دوای راگه‌یاندنی لیژنه‌كه، چیتر رێگه به پێداچوونه‌وه‌ی بڕیاره‌كه یان گۆڕینی نادرێت".
هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، لیژنه‌كانی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه ده‌به‌خشن به كه‌سانی براوه، هیچ لێدوانێك به‌سه‌ر ره‌فتار یان لێدوانی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كان ناده‌ن.
لێدوانه‌كانی دامه‌زراوه‌ی نۆبڵ، دوای ئه‌وه هات كه ماچادۆ له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "فۆكس نیوز" رایگه‌یاند پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كه به تره‌مپ، وه‌ك سوپاسگوزاری گه‌لی ڤه‌نزوێلا وایه، بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی ئه‌مریكا له دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك نیكۆلاس مادۆرۆ بینی كه هه‌فته‌ی رابردوو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌ستگیركرا.
ماچادۆ روونیكردووه بیرۆكه‌ی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه، هێشتا هه‌ر له چوارچێوه‌ی لێدوانی سیاسی‌دا ماوه‌ته‌وه. واته هێشتا به كرده‌یی ئه‌و پێشنیاره‌ی نه‌خستووه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆك تره‌مپ.
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ماچادۆ خه‌ڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، ئه‌وا "خۆشحاڵ" ده‌بێت به وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه له میانه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌م نزیكانه و له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا له واشنتۆن، له نێوان هه‌ردووكیاندا ئه‌نجامبدرێت".
ئه‌م جۆره پێشهاتانه، وایكردووه زیاتر تیشك بخرێته سه‌ر ئه‌و مشتومڕه سیاسییه‌ی ده‌رباره‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی له‌ئارادایه. چونكه هه‌ندێكجار له سیاقێكی دیبلۆماسی و سیاسی‌دا به‌كاردێت، ئه‌و چوارچێوه سروشتییه تێده‌په‌ڕێنێت كه خه‌ڵاته‌كه له پێناویدا دانراوه.
ئاشكرایه تره‌مپ چه‌ندینجار رایگه‌یاندووه ده‌یه‌وێت ببێته براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی و هه‌میشه ئه‌وه به ده‌ستكه‌وته دبلۆماسییه‌كانییه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كات.
PM:03:08:11/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت