زیاتر له 60 كاتژمێره ئێران بێ ئینته‌رنێته
وێستگەنیوز-
به گوێره‌ی راپۆرتێكی نێتبلۆكس كه رێكخراوێكی ناحكومییه و چاودێری ئینته‌رنێت ده‌كات و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، هێڵی ئینته‌رنێتیان بڕیوه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
رێكخراوی ناوبراو له میانه‌ی تۆڕی "ئێكس" بڵاویكردووه‌ته‌وه زیاد له 60 كاتژمێره، له ئێران بڕینی هێڵی ئینته‌رنێت به‌رده‌وامه و پێیوایه "گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی سانسۆر به‌م شێوه‌یه، هه‌ره‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئێرانییه‌كان و كوالێتی ژیانیان، له ساته‌وه‌ختێكی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌ی ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌دا".
چی رووده‌دات؟
له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2025، به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی به‌های دراوی ناوخۆ ریالی ئێرانی، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌ستیپێكرد.
خۆپیشاندانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، تایبه‌ت بوون به نزمبوونه‌وه‌ی تووندی نرخی ئاڵۆگۆڕی دراوی ئێرانی له به‌رامبه‌ر دراوه‌كانی دیكه‌دا و كاریگه‌ری ئه‌وه له‌سه‌ر گرانبوونی نرخی كاڵا و شتومه‌ك.
به‌و هۆیه‌وه، محەمەد فه‌رزین، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و له ئێستادا ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن عه‌بدولناسر هیمه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دواتر خۆپیشاندانه‌كان له چه‌ندین شاری ئێرانی، گۆڕا بۆ پێكدادان له‌گه‌ڵ پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، دروشمی دژ به رژێمی سیاسی ده‌وترێت و هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كوژرا و بریندار له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كاندا هه‌یه.
له‌م باره‌یه‌وه، دوێنێ شه‌ممه 10ی كانوونی دووه‌می 2026، ره‌زا په‌هله‌وی، كوڕه‌كه‌ی شای ئێران كه ساڵی 1979 كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی باوكی هات، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئێكس" و له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا داوا له گه‌لی ئێران ده‌كات مانگرتنی گشتی رابگه‌یه‌نن و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئامانجی خۆپیشاندانه‌كان پێویسته كۆنترۆڵكردنی شه‌قام و ئه‌و دامه‌زراوانه بێت كه بایه‌خی ستراتیژییان هه‌یه.
PM:03:01:11/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت