وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: پشتگیری گه‌لی ئازای ئێران ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ی كانوونی دووه‌می 2026، ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مریكا پشتگیری گه‌لی ئازای ئێران ده‌كات.
رۆبیۆ بۆ ده‌رخستنی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به گه‌لی ئێران، ئه‌م كۆمێنته‌ی له‌سه‌ر تۆڕی "ئێكس" نووسیوه: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پشتگیری گه‌لی ئازای ئێران ده‌كات".
ماوه‌یه‌كه له چه‌ندین پارێزگای ئێران، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریی ده‌ستی پێكردووه، سه‌ره‌تای ناڕه‌زاییه‌كان به‌هۆی گرانی و دابه‌زینی به‌های دراوی وڵاته‌كه‌وه بوو. پاشان ناڕه‌زایه‌تییه‌كان فراوانتر بوون و داواكاری سیاسی گرتووه‌ته خۆی.
پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران، چه‌ندین كوژرا و ده‌یان برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه لیوا عه‌بدولڕه‌حیم موسه‌وی سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، ئه‌مریكا و ئیسرائیلی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه هه‌وڵده‌ده‌ن گرژی و ئاژاوه‌گێڕی له ئێران‌دا بنێنه‌وه، تاكو قه‌ره‌بووی شكسته‌كانیان بكه‌نه‌وه.
میدیاكانی ئێران له‌سه‌ر زاری موسه‌وی-یه‌وه بڵاویانكرده‌وه: "ئه‌مریكا و قه‌واره‌ی زایۆنی، هه‌نووكه تواناكانی خۆیان له نانه‌وه‌ی ئاژاوه و گێره‌شێوێنی له ناوه‌وه‌ی وڵات، خستووه‌ته‌گه‌ڕ".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه "هه‌مو ئه‌وه، له پێناو ئه‌وه‌یه قه‌ره‌بووی شكسته‌كانیان بكه‌نه‌وه كه له ماوه‌ی جه‌نگی 12 رۆژه‌ی سه‌پێنراودا، به‌ریانكه‌وتووه".
موسه‌وی له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "دوژمن به ئامانجی نانه‌وه‌ی په‌شێوی و ئاژاوه‌گێڕی و تێكدانی سه‌قامگیری وڵات، چه‌ندین ئه‌ندامی مه‌شقپێكراوی هێناوه‌ته ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌وه".
له هه‌مان كاتدا موسه‌وی پێداگیری ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "گه‌لی ئێران به تووندی وه‌ڵامی هه‌مو ئه‌وانه ده‌داته‌وه كه به رێزه‌وه، قسه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كات و ڕێگا به تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پلانانه نادات".
AM:11:47:10/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت