رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران: زیاتر لە 51 خۆپیشاندەر لە ئێران كوژراون


وێستگەنیوز-

لەماوەی نزیكەی دوو هەفتە لە ناڕەزایەتی دەربڕین زیاتر لە 50 خۆپیشاندەر لە ئێران كوژراون.


رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران كە بارەگاكەی لە نەرویجە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "لە ماوەی 13 رۆژی ناڕەزایەتی دەربڕین كە هەموو ناوچەكانی ئێرانی گرتەوە، زیاتر لە 51 خۆپیشاندەر كوژراون و 9 كەسیان لەخوار تەمەنی 18 ساڵیەوەن".

لەلایەن خۆیەوە رەزا بەهلەوی، كوڕی شای ئێران داوای لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كرد دەستبەجێ‌ دەستوەردان بكات و یارمەتی گەلی ئێران بدات.


PM:09:25:09/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو