تره‌مپ: دوای ئازادكردنی زیندانییه‌كان بڕیاری هێرشی دووه‌مم بۆ سه‌ر ڤه‌نزوێلا هه‌ڵوه‌شانده‌وه
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ی كانوونی دووه‌می 2026، دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگه‌یاند، بڕیاری ئه‌نجامدانی شه‌پۆلی دووه‌م هێرشی پێشبینیكراو بۆ سه‌ر ڤه‌نزوێلای هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه "ئه‌مه‌ش دوای هاریكاری كاراكاس و ئازادكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له زیندانیانی سیاسی دێت".
تره‌مپ ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێرشی دووه‌م "دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییه و په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هاتووه".
واشنتۆن له ماوه‌ی پێشوودا و له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ڤه‌نزوێلا، توانی سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا نیكۆلاس مادۆرۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیر بكات.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" له زاری ترمپه‌وه ده‌ڵێت بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێرشی دووه‌م، دوای كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو دێت كه به "ئه‌رێنی" وه‌سفی كردووه و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ڤه‌نزوێلاوه گیراوه‌ته‌به‌ر. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی "به‌ڵگه‌یه بۆ هه‌وڵدان له پێناو ئاشتی".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ی به وردی و له نزیكه‌وه، چاودێری بارودۆخی ڤه‌نزوێلا ده‌كات و ئه‌نجامدانی هه‌نگاوی داهاتوو، به‌نده به راده‌ی به‌رده‌وامی هاوكاری و پابه‌ندبوونی ڤه‌نزوێڵا به "رێڕه‌وی كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان".
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، "كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی نه‌وت، لانی كه‌م به به‌های 100 ملیۆن دۆلار، وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن و ئه‌مرۆ هه‌ینی له كۆشكی سپی، چاوم به هه‌موویان ده‌كه‌وێت".
PM:07:22:09/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت