سوپای سوریا قەدەغەی هاتوچۆی لە شێخ مەقسود راگەیاند
وێستگهنیوز –
سوپای سوریا قەدەغەی هاتوچۆی لە گەڕەكی شێخ مەقسود راگەیاند و داوا لە هاوڵاتیان دەكات لە پەنجەرەكان دوور بكەونەوە.
دەستەی پڕۆسەكانی سوپای سوریا لە رێگای ئاژانسی هەواڵەكانی سوریاوە رایگەیاند، گەڕەكی شێخ مەقسود ناوچەیەكی سەربازی داخراوە.
داوای لە هاوڵاتیانی مەدەنی گەڕەكی شێخ مەقسوديش كردووە لە پەنجەرەكان دووربكەونەوە و بڕۆنە نهۆمەكانی خوارەوە.
ئاماژەشیكرد، "قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە گەڕەكی شێخ مەقسود لەم ئێوارەیەوە رادەگەیەنین و دووپاتیدەكەینەوە كە ناوچەیەكی سەربازی داخراوە".
PM:07:13:09/01/2026
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت