ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: شكستمان بە دوو هەوڵی چەكدارەكانی دیمەشق هێناوە بۆ هاتنە ناوەوەی گەڕەكی شێخ مەقسود


وێستگه‌نیوز –

چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی سوریا دوو جار هەوڵی چوونە ناوەوەی گەڕەكی شێخ مەقسودیان داوە بەڵام شكستیان هێناوە.


هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە راگەیەندراوێكدا بڵاویان كردەوە، شكستمان بە دوو هەوڵی گرووپە چەكدارەكانی حكومەتی دیمەشق هێناوە بۆ هاتنە ناوەوەی گەڕەكی شێخ مەقسود.

دووپاتیشیان كردەوە، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بەرپەرچی هەردوو هێرشەكەیان داوەتەوە كە تانك و چەكی قورسیشیان لەگەڵدا بووە و ناچاریان كردوون بە كشانەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، گەڕەكی شێخ مەقسود بۆ ماوەی چوار رۆژە لەسەر یەكە لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی حكومەتی دیمەشقەوە تۆپ باران دەكرێت.


PM:04:32:09/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو