تره‌مپ هه‌ڕه‌شه له تاران ده‌كات گه‌ر خۆپیشانده‌ران بكوژرێن
وێستگه‌نیوز –
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌ست به كوشتنی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن، ئه‌مریكا به زه‌بری هێز ده‌ستوه‌ردان ده‌كات.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس هیو هیویت، تره‌مپ وتی: "پێم وتن ئه‌گه‌ر ده‌ست بكه‌ن به كوشتنی خه‌ڵك، كه له كاتی ئاژاوهگێڕییهكاندا مه‌یلیان هه‌یه بیكه‌ن- زۆر به توندی لێیان ده‌ده‌ین".
گروپی چاودێری ئینته‌رنێتی نێتبلۆكس له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه به‌هۆی به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، ئینته‌رنێت له سه‌رانسه‌ری ئێران راگیراوه.
پێشتریش ره‌زا په‌هله‌وی كوڕی شا محه‌ممه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وی كه له لایه‌ن شۆڕِشی ئیسلامیی له 1979ه‌وه رووخێنرا، باسی له ئه‌گه‌ری پچڕانی ئینته‌رنێت كرد.
په‌هله‌وی وتی: "ناڕه‌زایه‌تییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی بێوێنه" و له په‌یامێكی ڤیدیۆیی له سۆشیال میدیادا داوای خۆپیشاندانی به‌رفراوانی كرد.
AM:09:41:09/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت