رۆیتەرز: هێڵەکانی ئینتەرنێت لە تەواوی ئێران بچڕان
وێستگەنیوز-
هێڵەکانی ئینتەرنێت لە تەواوی ئێران بچڕاوە و تائێستا حکومەت بە فەرمی هۆکارەکەی ئاشکرانەکردووە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی کانونی دووەمی 2025، لە سەرانسەری ئێراندا بەتەواوەتی هێڵەکانی ئینتەرنێت راگیران، تائێستا دەسەڵاتدارانی ئێران سەبارەت بە هۆکار و ماوەی پچڕانی ئینتەرنێت هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پچڕانەکە کاریگەری لەسەر خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی پەیوەندییەکان هەبووە و بەکارهێنەرانی ناو وڵاتەکە ناتوانن بچنە ناو تۆڕەکەوە.
PM:08:44:08/01/2026
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت