پێكدادانی توند لە نێوان هێزەكانی دیمەشق و هەسەدە دەستیپێكرد


وێستگەنیوز-

پێكدادانی چەكداری توند لە نێوان هێزەكانی حكومەتی سوریا و هەسەدە لە حەلەب دەستیپێكرد.


هێزی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانمان لە پێكدادانێكی چەكداری توندایە لەگەڵ گرووپە چەكدارەكانی حكومەتی دیمەشق لە گەڕەكی سریان لە حەلەب.

روونیشیكردەوە، هێزەكانمان بەرپەرچی هێرشەكانی چەكدارانی دیمەشقیان داوەتەوە و زەرەروزیانێكی زۆریان پێگەیاندون و دواتر وردەكارییەكان بڵاودەكەینەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای سوریا هۆشداریدا كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هێرشی چڕ دەكەنە سەر پێگەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە).


PM:02:42:08/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو