وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: هێرشەکانی هێزەکانی سوریا بۆ سەر کورد لە حەلەب شەرمەزار دەكەین
وێستگەنیوز-
ئیسرائیل هێرشەکانی هێزەکانی حكومەتی سوریای بۆ سەر کورد لە شاری حەلەب شەرمەزار کرد.
جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پلاتفۆرمی ئێكس نووسیویەتی "ئەو هێرشانەی هێزەکانی رژێمی سوریا بۆ سەر کەمینەی کورد لە شاری حەلەب دەستیان پێکردووە، گەورە و مەترسیدارن".
وتيشى، "سەرکوتکردنی سیستماتیکی و خوێناوی دژ بە كەمینە جۆراوجۆرەکان لە سوریا پێچەوانەی بەڵێنەکانی سوریای نوێیە".
PM:12:21:08/01/2026
ئهم بابهته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت