سوپای سوریا: هێرشى چڕ دەكەینە سەر پێگەكانی هەسەدە
وێستگەنیوز-
سوپای سوریا هۆشداریداوە لەوەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هێرشی چڕ دەكەنە سەر پێگەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە).
سوپای سوریا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "لە کاژمێر 01:30ی پاشنیوەڕۆوە تاوەکو کاتێکی نادیار، قەدەخەی هاتووچۆ لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود، ئەشرەفییە و بەنی زەید رادەگەیێندرێت".
سوپای سوریا داوای لە هاوڵاتیانی مەدەنی كرد لە سەرجەم بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی هەسەدە دووربکەونەوە.
هۆشداریشیدا، "سوپای سوریا لە کاژمێر 01:30ی پاشنیوەڕۆوە، دەست بە هێرشێكی چڕ و ورد دەكات بۆسەر بارەگاکانی هەسەدە لە گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود و بەنی زەید".
AM:11:52:08/01/2026
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت