"دۆخی کوردانی ئێزدی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب لە مەترسیدایە"
وێستگەنیوز-
هاوپەیمانی کریستیان رایدەگەیەنێت، دۆخی کوردانی ئێزدی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب لە مەترسیدایە.
هاوپەیمانی کریستیان لە راگەیەندراوێكدا کە ئاراستەی رای گشتی جیهان و ئەنجومەنی ئاسایش و کۆمکاری عەرەبی کردووە، نیگەرانی قووڵی خۆی لەبارەی پەرەسەندنە مەترسیدارەکانی حەلەب دەربڕیوە.
دووپاتیشیكردەوە، "مەترسیی گەورە لەسەر بوونی ئێزدییەکان هەیە بەهۆی کۆچپێکردنی زۆرەملێ و گەمارۆدان و بۆردوومانی هەڕەمەکی بۆ سەر گەڕەکەکان."
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "1200 خێزانى ئێزدی لە دۆخێکی مرۆیی کارەساتباردان و ئاماژەکان بەرەو ئەوە دەچن، کە ئەگەری روودانی پێشێلکاریی گەورە هەیە، کە دەچنە چوارچێوەی تاوانی جەنگ یان پاکتاوی رەگەزی، ئەوەش لە سایەی نەبوونی پاراستن و رێڕەوی ئارام".
هاوپەیمانی کریستیان داواى لە ئەنجوومەنی ئاسایش و یەکێتیی ئەوروپا و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ كردووه بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ راگرتنی دەستبەجێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و بۆردوومانی هەڕەمەکی و دابینکردنی رێڕەوی مرۆیی ئارام بۆ رزگارکردنی ئەو خێزانە گەمارۆدراوانە و ناردنی لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکان و رێگری لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی جینۆساید دژی ئێزدییەکان.
AM:09:23:08/01/2026
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت