سوپای سوریا داوا لە دانیشتوانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەكات لە پێگەكانی هەسەدە دووربكەونەوە


وێستگه‌نیوز –

سوپای سوریا داوای لە دانیشتوانی گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەكات لە شاری حەلەب كە لە پێگەكانی هەسەدە دووربكەونەوە.


سوپای سوریا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب لە دوای كاتژمێر 3ی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بە ناوچەی سەربازی داخراو هەژمار دەكرێن".

سوپای سوریا داوای لە دانیشتوانی هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە كرد دەستبەجێ‌ لە پێگەكانی هەسەدە دووربكەونەوە.

لەلایەن خۆیەوە ئاژانسی سوریا بڵاویكردەوە، هاوڵاتیانی مەدەنی بەردەوامن لە بەجێهێشتنی هەردوو گەڕەكەكە و دەڕۆن بەرەو ناوچە ئارامەكان.


PM:02:02:07/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت