ئیسرائیل چاوەڕێی هەڵەیەكی كوشندەیە لە ئێران تاوەكو هێرش بكاتە سەری


وێستگه‌نیوز –

بەپێی راگەیاندنەكانی ئیسرائیل، تەلئەبیب بەچڕی چاودێری گۆڕانكارییەكانی ناوخۆی ئێران دەكات.


ئاشكراشیان كردووە، "تەلئەبیت چاوەڕوانی ئەوەیە رژێمی ئێران هەڵەیەكی كوشندە بكات تاوەكو ئیسرائیل بیانوویەكی هەبێت بۆ هێرشێكی سەربازی بۆ سەر ئێران".

رۆژنامەی مەعاریف بڵاویكردووەتەوە، "پرسیارەكە ئەوە نییە هەڵەكە كەی روو دەدات، بەڵكو هێرشەكەی ئیسرائیل لە دوای سەركوتكردنی بەرفراوانی ناڕەزایەتییەكانی ئێران دەستپێدەكات".

ئاماژەشیكرد، "مووشەكەكان ئامادە كراون بۆ هێرشكردن و ئیسرائیل هەوڵی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكان دەدات پێش پەرەسەندنيان و سوپای ئیسرائیل خۆی ئامادە كردووە تاوەكو لە چوار بەرەوە شەڕ بكات".


AM:11:06:07/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت