مادۆرۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ی له دادگای ئه‌مریكا جه‌خت له بێتاوانییان ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز-
نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی پێشووی ڤه‌نزوێلا له دادگایه‌كی ئه‌مریكا له نیویۆرك به‌رگری له خۆی كرد و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه ئاراسته‌ی كراون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مادۆرۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ی برانه به‌رده‌م دادگای ئه‌مریكا له مانهاتن و تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان و چه‌كی رووبه‌ڕوو كرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێس، كاتێك دادوه‌ر پرسیاری لێ‌كرد كه ئایا دان به تۆمه‌ته‌كاندا ده‌نێت؟ مادۆرۆ وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: "من بێ‌تاوانم، تاوانبار نیم، من پیاوێكی پاكم و سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌مم".,
ناوبراو بۆ ئه‌لڤین هێله‌رشتاین دادوه‌ری ئه‌مریكی وتیشی: "من تاوانبار نیم، بێ‌تاوانم له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی لێره‌دا باسكراون".
هاوكات سیلیا فلۆریس هاوسه‌ری مادۆرۆ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه ئاراسته‌ی كراوه و و له‌ڕێگه‌ی وه‌رگێڕێكه‌وه وتی: "من به ته‌واوی بێ‌تاوانم. من خانمی یه‌كه‌می كۆماری ڤه‌نزوێلام".
له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا، دادوه‌ر بڕیاریدا مادۆرۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ی له 17ی ئازاردا جارێكی دیكه ببرێنهبهردهم دادگا.
مادۆرۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ی له ده‌وروبه‌ری نیوه‌ڕۆدا (به‌كاتی ئه‌مریكا) برانه هۆڵی دادگا بۆ دانیشتنێكی یاسایی كورت به‌ڵام ناچاری. ئه‌و دوو هاوسه‌ره زنجیر لهقاچیان كرابوو، هێدفۆنیان بۆ دابینكرابوو بۆ وه‌رگێڕان.
پارێزه‌ره‌كه‌ی، باری جه‌ی پۆلاك، رایگه‌یاند كه بریكاره‌كه‌ی "سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه و مافی پارێزبه‌ندیی هه‌یه" له‌م دۆخه‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "پرسیار سه‌باره‌ت به یاسایی بوونی رفاندنی له‌لایه‌ن سوپاوه" هه‌یه و "بڕێكی زۆر" به‌ڵگه‌نامه پێش دادگا ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م تانه یاساییانه.
ئاشكراشیكرد كه مادۆرۆ "هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌ندروستی" هه‌یه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه "پێویستی به چاودێری پزیشكی هه‌بێت".
لای خۆیه‌وه پارێزه‌ر مارك دۆنێلی رایگه‌یاند كه بریكاره‌كه‌ی فلۆریس "له كاتی رفاندنیدا تووشی برینی سه‌خت بووه، وه‌ك ده‌بینرێت".
PM:10:56:05/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 824
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت