تره‌مپ: ره‌نگه ڤه‌نزوێلا دوا وڵات نه‌بێت كه ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ردانی تێدا بكات
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له دێڵسی رۆدریگێز جێگری سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا كرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره نه‌دات كه ئه‌و به "بڕیارێكی دروست" ناوی بردووه، "باجێكی گه‌وره‌تر" له نیكۆلاس مادۆرۆ ده‌دات.
له لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری " The Atlantic"ی ئه‌مریكی، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رۆدریگێز كه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كاتی له ڤه‌نزوێلا وه‌رگرتووه، "ڕووبه‌ڕووی لێكه‌وته‌ی جددی ده‌بێته‌وه و ڕه‌نگه باجێكی زۆر زیاتر له‌وه‌ی مادۆرۆ بدات ئه‌گه‌ر به‌پێی دیدگای ئه‌مریكا نه‌توانێت ئه‌و كاره بكات كه دروسته".
وتیشی: "ره‌نگه ئه‌مریكا له ڤه‌نزوێلادا نه‌وه‌ستێت؛ ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا بگاته وڵاتانی تر له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و ئاسایش"، له هه‌مان كاتدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "واشنتۆن زۆر پێویستی به گرین‌لاند هه‌یه به هۆكاری په‌یوه‌ست به ئاسایشی نیشتمانی و ئابووری".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی "كۆنتڕۆڵكردنی گرین‌لاند بووه‌ته پێویستییه‌كی ڕه‌ها و ئه‌مریكا درێغی ناكات له هه‌نگاوه پێویسته‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه گرنگه‌كانی له ناوچه‌ی جه‌مسه‌ری باكوور و نیوه‌گۆی ڕۆژئاوا".
ئه‌م لێدوانانه له كاتێكدایه كه گرژییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له دوای ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا كه بووه هۆی ده‌ستگیركردنی نیكۆلاس مادورۆ و گواستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌مریكا، سه‌رباری داواكاری فه‌رمیی ڤه‌نزوێلا بۆ ئازادكردنی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێك له كاروباری سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی، زیاتر بوون.
رۆژی شه‌ممه دۆناڵد ترەمپ لەمیانەی لێدوانێکی بۆ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند كه "ئۆپەراسیۆنێکی نایابمان ئەنجامدا بۆ دەستگیکردنی مادۆرۆ و هاوسەرەکەی و تیمەکانمان کارێکی باوەڕپێنەکراویان ئەنجامدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌مریكا به‌نیازه قۆناغی گواستنه‌وه له ڤه‌نزوێلا "به‌ڕێوه‌ببات" له‌كاتێكدا مادۆرۆ له نیویۆرك زیندانیكراوه و چاوه‌ڕێی دادگاییكردنه به تۆمه‌ته‌كانی له‌نێویاندا "تیرۆر و مادده هۆشبه‌ره‌كان".
PM:09:49:04/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 644
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت