له گرژییه‌وه بۆ ده‌ستگیركردن...چۆن ناكۆكی نێوان تره‌مپ و مادۆرۆ په‌ره‌ی سه‌ند
وێستگه‌نیوز -
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵوێستێكی توندی له دژی هاوتا ڤه‌نزوێلییه‌كه‌ی نیكۆلاس مادۆرۆ گرته‌به‌ر و تۆمه‌تباری كرد به سه‌ركردایه‌تیكردنی تۆڕێكی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئاسایشی ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن و كاراكاس له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا و سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به شێوه‌یه‌كی بێ وێنه ئاڵۆزبوون.
به‌پێی ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ناكۆكییه‌كان له سزای ئابووری و په‌یامی تونده‌وه په‌ره‌ی سه‌ند بۆ گورزی سه‌ربازی به‌رفراوان و ده‌ستگیركردنی مادۆرۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ی له ڕۆژی شه‌ممه‌دا.
ناكۆكی مێژوویی
ناكۆكی نێوان تره‌مپ و مادۆرۆ بۆ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له ساڵی 2025ه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو توندتر بووه‌ته‌وه.
له ساڵی 2019دا ئیداره‌ی تره‌مپ پشتگیری له خوان گوایدۆ سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆن كرد وه‌ك سه‌رۆكی كاتی ڤه‌نزوێلا، ئه‌مه‌ش وایكرد مادۆرۆ په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی بپچڕێنێت و واشنتۆن تۆمه‌تبار بكات به‌وه‌ی كه كوده‌تایه‌كی له دژی حكومه‌ته‌كه‌ی ڕێكخستووه.
هاوكات ئیداره‌ی ئه‌مریكا ڕێوشوێنی په‌ره‌سه‌ندنی گرته‌به‌ر، له‌وانه به‌رزكردنه‌وه‌ی پاداشتی ده‌ستگیركردنی مادۆرۆ بۆ 50 ملیۆن دۆلار به تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی بێ وێنه‌یه دژی سه‌رۆكی دوڵه‌تێك كه هێشتا له ده‌سه‌ڵاتدایه.
فشاری سه‌ربازی و ده‌ریایی له كاریبی
به درێژایی ساڵی ٢٠٢٥، ئه‌مریكا بوونی سه‌ربازی خۆی له كه‌ناراوه‌كانی ڤه‌نزوێلا له ده‌ریای كاریبی چڕتر كرده‌وه، كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگر و كه‌شتی جه‌نگی و لیواكانی پیاده‌ی جێگیر كرد، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه كه له نێوه‌ندی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان، چاودێران به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆیان بۆ سه‌ر رژێمی ڤه‌نزوێلا ده‌زانی.
هه‌روه‌ك واشنتۆن هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه تۆمه‌تباری ده‌كردن به گواستنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و له ئه‌نجامدا ده‌یان كه‌س كوژران، ئه‌مه‌ش گومانی دروستكرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هه‌ڵمه‌ته‌كان ئامانجیان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه یان هه‌وڵدانه بۆ له‌سه‌ركارلادانی مادۆرۆ.
په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی تره‌مپ و مادۆرۆ
له 21ی تشرینی دووه‌می 2025 په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له نێوان تره‌مپ و مادۆرۆ ئه‌نجام درا كه 15 خوله‌ك زیاتری نه‌خایاند. له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌وڵیدا هاوتاكه‌ی ڕازی بكات كه ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت له به‌رامبه‌ر ده‌رچوونێكی سه‌لامه‌ت، به‌ڵام مادۆرۆ ژماره‌یه‌ك مه‌رجی دانا، له‌وانه لێخۆشبوونی یاسایی بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی و هه‌ڵگرتنی سزاكانی ئه‌مریكا، كه تره‌مپ ره‌تیكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، تره‌مپ واده‌یه‌كی بۆ مادۆرۆ دانا تا ڤه‌نزوێلا به‌جێبهێڵێت و بچێته شوێنێك كه خۆی هه‌ڵیبژێرێت، به‌ڵام ماوه‌كه به‌بێ رێككه‌وتن كۆتاییهات، به‌مهۆیه‌شه‌وه گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند.
سزا و فشاره ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا
جگه له ڕێوشوێنه سه‌ربازییه‌كان، ئه‌مریكا و وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی فشاره ئابوورییه‌كانی بۆ سه‌ر كاراكاس، له كۆتایی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2025دا سزای نوێی به‌سه‌ر كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ڤه‌نزوێلا و چوار نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ی ڤه‌نزوێلادا سه‌پاند، به‌پاساوی پشتیوانیكردنیان له رژێمی مادورۆ و توانای دارایی بۆ ئه‌و چالاكییانه‌ی كه واشنتۆن به نایاسایی ده‌زانێت.
ئیداره‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ئه‌م سزایانه ئامانجیان "بڕینی تۆڕه‌كانی قاچاخچێتی" و له‌ناوبردنی ئه‌و توانایانه بووه كه نه‌وت و سه‌رچاوه داراییه‌كان پێشكه‌شی مادۆرۆ ده‌كه‌ن.
گورزی سه‌ربازی و ده‌ستگیركردنی مادۆرۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ی
پاشان له 3ی كانوونی دووه‌می 2016دا، ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هێرشی ئاسمانی به‌رفراوانی بۆ سه‌ر شوێنه ستراتیژییه‌كانی ڤه‌نزوێلا ئه‌نجامداوه، له‌وانه كاراكاسی پایته‌خت و بنكه سه‌ربازییه‌كان، ئه‌مه‌شی به "په‌ره‌سه‌ندی دۆخه‌كه دژی رژێمی مادۆرۆ" وه‌سف كرد.
له هه‌نگاوێكی بێوێنه‌شدا، تره‌مپ له رێگه‌ی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای خۆیه‌وه ڕایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه گه‌وره‌یه‌ی به ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره دژی "رژێمی مادده هۆشبه‌ره‌كان و تیرۆر" ناوی برد، هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا و هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌ستگیركرد و بردوویانه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌م هه‌نگاوه په‌ره‌سه‌ندنێكی دراماتیكییه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌وی دیكه‌یان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به ئه‌نجامدانی "ده‌ستدرێژی سه‌ربازیی نایاسایی"، له‌كاتێكدا تره‌مپ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كۆتاییهێنانه به بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان و لێپرسینه‌وه له به‌رپرسان.
سه‌رده‌می قه‌یرانه‌كان و ململانێ له‌گه‌ڵ واشنتۆن
سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی مادورۆ شایه‌تی یه‌كێك له قورسترین قه‌یرانه ئابوورییه‌كانی مێژووی هاوچه‌رخ بووه. به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، گه‌نده‌ڵیی كارگێڕی و گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا، ڤه‌نزوێلا تووشی هه‌ڵاوسانێكی خه‌یاڵی بوو. ئه‌م دۆخه بووه هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له 7 ملیۆن هاووڵاتی ڤه‌نزوێلی كۆچ بكه‌ن و وڵاته‌كه‌یان جێبهێڵن.
ململانێی مادورۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له ساڵی 2019دا گه‌یشته لووتكه، كاتێك واشنتن و ده‌یان وڵاتی دیكه خوان گوایدۆیان وه‌ك سه‌رۆكی كاتی ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌مریكای لاتین ناسی. به‌ڵام مادۆرۆ به پاڵپشتیی سوپا و گوروپه چه‌كداره‌كانی ناوخۆ توانی له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا له ساڵی 2020دا مادورۆی به بازرگانیكردن به ماده هۆشبه‌ره‌كان و تیرۆریزم تۆمه‌تبار كرد و بڕی 15 ملیۆن دۆلاری وه‌ك پاداشت بۆ ده‌ستگیركردنی دیاری كرد.
PM:03:03:03/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 1104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت