سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا باری نائاسایی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز -
حكومه‌تی ڤه‌نزوێلا له یه‌كه‌م وه‌ڵامدا بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان كرده ئامانج، رایگه‌یاند كه ده‌ستدرێژی سه‌ربازی "ئه‌مریكا" بۆ سه‌ر ڤه‌نزوێلا ڕه‌تده‌كاته‌وه، هاوكات نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا فه‌رمانی دا باری نائاسایی له‌و وڵاته رابگه‌یه‌ندرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا حكومه‌تی ڤه‌نزوێلا ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كرد كه به "ده‌ستدرێژییه‌كی سه‌ربازی زۆر جددی" له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه‌سفی كرد.
كاراكاس ئه‌مریكای به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه ئامانجی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نه‌وت و كانزاكانی ڤه‌نزوێلایه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا "سه‌ركه‌وتوو نابێت له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رچاوه‌كانمان".
حكومه‌تی ڤه‌نزوێلا داوای له هه‌موو هێزه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان كرد كه پلانی ئاماده‌كاری چالاك بكه‌ن.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته باری نائاسایی نیشتمانی له ڤه‌نزوێلا ڕاگه‌یاندووه.
پێشتر په‌یامنێری سی بی ئێس له پۆستێكدا له پلاتفۆرمی ئێكس بڵاویكرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا فه‌رمانی داوه به ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی ناو ڤه‌نزوێلا، له‌نێویاندا دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان.
به‌یاننامه‌یه‌كی حكومه‌تی ڤه‌نزوێلا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هێرشه‌كان له چوار ناوچه ڕوویانداوه، له‌نێویاندا كاراكاس و جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئامانجی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نه‌وت و كانزاكانی ڤه‌نزوێلا بووه.
حكومه‌تی ڤه‌نزوێلا ڕوونیكرده‌وه كه هێرشه‌كانی ئه‌مریكا له كاراكاس و ویلایه‌تی میراندا، ئاراگوا و لا گوایرا ئه‌نجامدراون.
AM:11:11:03/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت