ئێران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری بە ئێران دا کە تووندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران نەکەن و ئەمریکا "پڕچەکە و ئامادەی جووڵەیە"، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وەڵامی ترەمپی دایەوە.
عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران رایگەیاند، "بە هەڵوێستوەرگرتنی بەرپرسانی ئیسرائیلی و ترەمپ، پشت پەردەی رووداوەکان روون بووەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە هەڵوێستی کاسبکارانی ناڕازی لە بکەرانی تێکدەر جیا دەکەینەوە، با ترەمپ بزانێت دەستوەردانی ئەمریکا لەم پرسە ناوخۆییەدا یەکسانە ناسەقامگیری تەواوی ناوچەکە و ئەمریکا هیچ قازانجێکی لێ ناکات".
لاریجانی وتی، "با گەلی ئەمریکا بزانن کە ترەمپ دەستی بەم سەرکێشییە کردووە، با ئاگاداری سەربازەکانی خۆیان بن".
PM:01:08:02/01/2026
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت