له غانا ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیركرا بانگه‌شه‌ی بوون به پێغه‌مبه‌ری ده‌كرد
وێستگەنیوز-
پۆلیسی غانا رایگه‌یاند له شه‌وی سه‌ری ساڵی زاینی‌دا، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیر كرد كه ناوی "ئیبۆ نوح"ه و بانگه‌شه‌ی بوون به پێغه‌مبه‌ری ده‌كرد. ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی پۆلیس دوای ئه‌وه دێت كه ناوبرا له چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا به قۆڵبه‌ستراوی ده‌رده‌كه‌وێت و ناوی راسته‌قینه‌ی ئیفانز ئیشۆن-ه.
ئه‌مه له كاتێكدایه هێشتا لایه‌نه ئه‌منییه‌كان، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ورده‌كاری ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه كه ئاراسته‌ی ناوبراو كراوه، چونكه هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كان به نهێنی ئه‌نجامده‌رێن ولایه‌نی فه‌رمی جارێ بێده‌نگی لێكردووه.
به‌ڵام كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ت ئاراسته‌ی ئیبۆ نوح كراوه، له‌وانه تێكدانی ئاسایشی گشتی، بانگه‌شه‌كردنی درۆزنانه‌ی بوون به پێغه‌مبه‌ر، ئه‌مه جگه له تۆمه‌تی دزی و ده‌ستبڕین و كۆكردنه‌وه‌ی پاره به شێوه‌یه‌كی گوماناوی و هه‌ڕه‌شه‌كردن بۆ تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.
له حاڵه‌تی سه‌لماندن و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه، ئه‌وا سزای زیندانیكردنی ده‌گاته 25 ساڵ، له‌گه‌ڵ غه‌رامه‌یه‌كی دارایی كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 1.25 ملیۆن ریاڵی سعودی.
ئه‌م كه‌سه پێشتر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد لافاوێكی جیهانی نزیكبووه‌ته‌وه و 25ی كانوونی دووه‌می بۆ دیاریكربوو. گرته ڤیدیۆییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن ده‌یان كه‌س به‌ده‌م بانگه‌شه‌كه‌یه‌وه رۆشتوون و ڕوو له‌و شوێنانه ده‌كه‌ن كه ئه‌و بۆی ده‌ستنیشان كردبوون. ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه، هه‌رچییه‌كان هه‌بووه فرۆشتوویانه، تاكو بتوانن له ناو كه‌شتییه‌كاندا، جێگایه‌ك بۆ خۆیان زامن بكه‌ن.
به‌ڵام دواتر و له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دیكه‌دا، ده‌رده‌كه‌وێت و رایده‌گه‌یه‌نێت واده‌ی كۆتایی هاتنی جیهان دواخراوه و گوایه: "یه‌زدان كاتی زۆرتری پێداوه، تاكو فرسه‌تی زیاتر بدات به خه‌ڵكی بۆ رزگاربوون و په‌یوه‌ندی كردن به پرۆژه‌كه‌یه‌وه"، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی دیكه‌ی پێگه‌یشتووه بۆ زیادكردنی ژماره‌ی كه‌شتییه‌كان، تاكو زۆرترین به‌شداربوو له‌خۆ بگرێت.
ئیبۆ نوح له‌م رێگه‌یه‌وه، پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی له لایه‌نگران و شوێنكه‌وتوانییه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، تاكو كه‌شتی زه‌به‌لاح دروست بكات، گوایه ئه‌و كه‌شتیانه هه‌زاران خه‌ڵك له خنكان رزگار ده‌كه‌ن.
PM:10:13:01/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت