لە ساڵی 2025 پەنابەرێکی زۆر روویان لە بەریتانیا کردووە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2025دا، 41 هەزار و 472 کۆچبەری نایاسایی بە بەلەم گەیشتوونەتە ئەودیوی کەناڵی ئینگلیزی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی کانونی دووەمی 2026، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی بەریتانیا، ئاماری ساڵی رابردووی 2025ـی لە بارەی ئەو کەسانەوە ئاشکراکرد کە بە شێوەیەکی نایاسایی ڕوویان لەو وڵاتە کردووە، بە گوێرەی ئامارەکە تەنها لە ساڵی رابردوودا، 41 هەزار و 472 کەس بە شێوەیەکی نایاسایی گەیشتوونەتە بەریتانیا.

بەپێی ئامارەکەبێت. ئەم ژمارەیە بەراورد بە ساڵی 2024 کە نزیکەی 36 هەزار و 800 کۆچبەر ڕوویان لە بەریتانیا کردووە بە رێژەی %13 زیادی کردووە.

بە گوێرەی ئاماری نوێی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی بەریتانیا، ئەم ژمارەیە دووەم گەورەترین ژمارەی پێوانەیی کۆچبەرانە لە مێژوودا کە ڕوویان لەو وڵاتە کردووە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2018، نزیکەی 46 هەزار کەس کەناڵی ئینگلیزیان بەزاند و خۆیان گەیاندە بەریتانیا.


PM:07:46:01/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت