لە سویسرا لە کاتەکانی سەرەتای ساڵی نوێدا کارەسات روویدا
وێستگەنیوز-
پۆلیسی سویسرا ئاشکرای کرد لە کاتەکانی گێرانی ئاهەنگی سەری ساڵدا لە یانەیەکی شەوانە لە هاوینەهەواری ناوداری "کرانس مۆنتانا" ئاگر کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە 40 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی وتەی پۆلیس بێت ئاگرەکە لە کاتەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی کانونی دووەمی 2025، روویداوە و لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە بەردەوامە، بەڵام بەرپرسانی سویسرا جەخت لەوە دەکەنەوە پێناچێت رووداوەکە "هێرش" بووبێت.
بەهۆی زۆریی ژمارەی قوربانییەکان، نەخۆشخانەکانی کانتۆنی ڤالیس پڕ بوون و باری نائاسایی تێیاندا راگەیەندراوە، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە جیاوازەکانی دیکەی سویسرا گواستراونەتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان بێت، ئێستا پۆلیس ناوچەکەی بە تەواوی بەڕووی هاتووچۆدا داخستووە و بڕیاری "قەدەغەی فڕین"یشی بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا سەپاندووە.
PM:04:58:01/01/2026
ئهم بابهته 488
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت