لە دوو كردەوەدا هەشت هاوڵاتی ئیسرائیلی كوژران و برینداربوون
وێستگەنیوز-
لە دوو كردەوەدا لەناوچەی بیسان 8 هاوڵاتی ئیسرائیلی كوژران و برینداربوون.
راگەیاندنەكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە، "كردەوەكە یەكێكیان بەشێلان بووە بە ئۆتۆمبێل و ئەوی دیكەشیان هێرش بووە بە چەقۆ و بووەتە هۆی كوژرانی 2 هاوڵاتی ئیسرائیلی و برینداربوونی 6ی دیكە".
پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، "ئەنجامدەری هێرشەكان دانیشتووی كەرتی غەزەیە و ژنێكی بەچەقۆ كوشتووە و یەكێكی دیكەی بە ئۆتۆمبێل شێلاوە و 6 كەسی تریشی بریندار كردووە".
باس لەوەش دەكرێت، "ئەنجامدەری كردەوەكە گەنجێكی فەڵەستینییە و سەرەتا بە ئۆتۆمبێل هاوڵاتییەكی ئیسرائیلی شێلاوە و دواتر لە ئۆتۆمبێلەكەی دابەزیوەتە خوارەوە و ژنێكی بەرچەقۆ داوە و پاشان پۆلیسی ئیسرائیلی تەقەی لێكردووە و بە برینداری دەستگیریان كردووە".
PM:03:19:26/12/2025
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت