زیاتر لە 25 كەس بەهۆی تەقینەوەیەكەوە لەناو مزگەوتێك لە سوریا كوژران و برینداربوون
وێستگەنیوز-
لەناو مزگەوتێكی عەلەوییەكان لە شاری حمسی سوریا تەقینەوەیەك روویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە 25 كەس كوژران و برینداربوون.
ئاژانسی ههواڵی فهرمی سوریا (سانا) بڵاویكردهوه، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە مزگەوتی ئیمام عەلی بن ئەبی تالیب لە گەڕەکی وادی زههاب لە شاری حمس پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 21 کەسی دیكهش برینداربون.
بەڕێوبەرایەتی راگەیاندنی حمس رایگهیاند، تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێكهوه بووە کە لەناو مزگەوتەکەدا چێنراوە، هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو لایەنە نییە کە كردهوهكهی ئەنجامداوە.
PM:02:47:26/12/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت