ئەمریكا هێرش دەكاتە سەر داعشەكانی نەیجیریا و ژمارەیەكیان كوژراون
وێستگەنیوز-
ئەمریکا هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ویلایەتی سۆکۆتۆ لە باکووری رۆژئاوای نەیجیریا ئەنجامدا و ئەو شوێنانەی کردووتە ئامانج کە بە وتەی خۆی سەر بە گروپی داعشن و ژمارەیەكی لێ كوشتوون.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پەیامێكدا بڵاویكردەوە، "دوێنێ شەو بەفەرمانی ئەو، ئەمریکا هێرشێکی بەهێز و کوشندەی لە دژی گرووپەكانی داعش لە باکوری رۆژئاوای نەیجیریا ئەنجامدا، کە بە شێوەیەکی درندانە مەسیحییە بێتاوانەکان دەکەنە ئامانج و دەیانکوژن".
لای خۆیەوە حکومەتی نەیجیریا پشتڕاستی کردەوە، "گورزەكە لەسەر داوای فەرمی خۆی و لە چوارچێوەی هاوکارییە ئەمنییەکانیان لەگەڵ واشنتۆن ئەنجامدراوە".
فەرماندەیی ئەفریقای ئەمریکا (AFRICOM) رایگەیاند، "چەند ئەندامێکی رێكخراوی داعش لەو هێرشەدا كوژران بەبێ ئیەی هیچ زیانێکی گیانی بەر هاووڵاتییانی مەدەنی بكەوێت".
AM:10:30:26/12/2025
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت