پەرلەمانی تورکیا کارەکانی کۆمیسیۆنی ئاشتی بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە درێژکردەوە


وێستگەنیوز-

کۆمیسیۆنی دیموکراسی، برایەتی و یەکڕیزی نیشتمانیی پەرلەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی بڕیاری دا کارەکانی بۆ دوو مانگی دیکە درێژ بکاتەوە.


میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، کۆمیسیۆنەکە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی کانونی یەکەمی 2025، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی، بڕیاری دا کارەکانی بۆ دوو مانگی دیکە درێژ بکاتەوە.

کارەکانی کۆمیسیۆنی دیموکراسی، برایەتی و یەکڕیزی نیشتمانیی پەرلەمانی تورکیا، لە کۆتایی ئەمساڵدا کۆتایی دێت، بەڵام لایەنەکانی ناو کۆمیسیۆنەکە ڕاپۆرتیان لە بارەی هەموارە یاساییەکانی پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد.

لای خۆیەوە نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە وتارێکدا رایگەیاند، "دەبێت هەنگاوەکانی ئاشتی بە خێرایی بنرێن، چونکە دەرفەتێکی مێژوویی لە بەردەم تورکیادایە و نابێت لە دەست بدرێت".

کۆمیسیۆنەکە بۆ ئامادەکردنی زەمینەی یاسایی بۆ پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە و چارەی کێشەکان دامەزراوە، تا ئێستا کۆمیسیۆنەکە 20 جار کۆبووەتەوە.


PM:07:43:24/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو