وزارەتی ناوخۆی سوریا هەڵوەشادنەوەی شانەیەكی سەر بەداعشی راگەیاند


وێستگەنیوز-

فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆی گوندەکانی دیمەشقی سوریا، رایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە کە ئامانج لێی هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی سەر بە رێکخراوی داعش بوو لە شاری داریا.


عەمید ئەحمەد دالاتی، فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆی گوندەکانی دیمەشقی سوریا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئۆپەراسیۆنەکە کە لەلایەن یەکینەکانی ئاسایشی ناوخۆوە بە هاوکاری دەزگای هەواڵگری گشتی ئەنجامدراوە، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری دروست و لێکۆڵینەوە و چاودێریکردنی بەردەوامی جوڵەی ئەندامانی شانەکە بووە".

بەوتەی فەرماندەكەی وەزارەتی ناوخۆی سوریا، "لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەكە شانەكە بەتەواوەتی هەڵوەشێندرایەوە و سەركردەی شانەكە و 6 ئەندامی دەستگیر كران، سەرەڕای دەستبەسەراگرتنی چەك و تەقەمەنی جۆراوجۆر و بڕە پارەیەك كە بۆ پاڵپشتی چالاكییە تیرۆریستییەكان ئامادە كرابوو".


PM:04:50:21/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت