وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: بەدیهێنانی ئاشتی لە کەرتی غەززەدا بەبێ چەکدانانی بزووتنەوەی حەماس روونادات


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بەدیهێنانی ئاشتی لە کەرتی غەززەدا بەبێ چەکدانانی بزووتنەوەی حەماس روونادات، جەختیش لە جێگیرکردنی هێزێکی نێودەوڵەتی لەو کەرتە دەکاتەوە.


مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "بەدیهێنانی ئاشتی لە کەرتی غەززەدا بەبێ چەکدانانی بزووتنەوەی حەماس روونادات، ئەگەر حەماس لە داهاتوودا بتوانێت هەڕەشە لە ئیسرائیل بکات یان هێرشی بکاتە سەر ئەوا ئاشتی بەرقەرار نابێت".

ئاماژەی بەوەکرد، "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاری زۆری لەبەردەمدایە بۆ پاراستنی رێککەوتنی غەززە و دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی، "ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیەک وڵات لە پەیوەندیدایە بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی هێزێکی سەقامگیری نێودەوڵەتی لە غەززە بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە ئاسایش و رێگریکردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان".

لەبارەی لوبنانەوە دەڵێت، "هیوادارین گفتوگۆکانی نێوان دەسەڵاتدارانی لوبنانی و ئیسرائیلییەکان ببنە هۆی داڕشتنی هێڵە گشتییەکان و رێگەیەک کە رێگری بکات لە تەشەنەسەندنی ململانێکان".

وتیشی، "رەوشی ئێستای ڤەنزوێلا جێی قبوڵ نییە و دەبێت بگۆڕدرێت، چونکە ئەو وڵاتە مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا".


PM:10:48:19/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت