تره‌مپ: به‌هێزترین سوپامان هه‌یه له جیهاندا
وێستگه‌نیوز –
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له وتارێكی راسته‌وخۆدا كه شه‌وی چوارشه‌ممه به‌كاتی ئه‌مریكا له كۆشكی سپییه‌وه پێشكه‌شی كرد، رایگه‌یاند كه هه‌شت شه‌ڕی راگرتووه. ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌هێزترین سوپامان هه‌یه له جیهاندا".
له وتاره‌كه‌یدا بۆ گه‌لی ئه‌مریكا، تره‌مپ تیشكی خسته سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی و كارنامه‌ی خۆی بۆ ساڵی داهاتوو، وتی: "هه‌شت شه‌ڕم راگرت و ئارامیم بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌ڕانده‌وه".
وتیشی: "كۆتاییمان به شه‌ڕی غه‌ززه هێنا، به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانمان نه‌هێشت، ئارامیشمان بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌ڕانده‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ئێمه به‌هێزترین سوپامان هه‌یه له جیهاندا و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكامان گه‌راندووه‌ته‌وه".
سه‌باره‌ت به پرسه ناوخۆییه‌كان ترامپ وتی: "یاسای بێ وێنه‌مان بۆ پاراستنی سنووره‌كانمان ده‌ركردووه. مانگی رابردوو هیچ كۆچبه‌رێكی نایاسایی نه‌هاتووه‌ته ناو ئه‌مریكا".
تره‌مپ باسی له‌وه‌شكرد كه "قوتابخانه‌كانی ئه‌مریكا له توندڕه‌وه‌كان پاككراونه‌ته‌وه و واشنتۆن، دی سی له جاران سه‌لامه‌تتره".
له كۆتایی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند كه ئیداره‌كه‌ی له ماوه‌ی یازده مانگی رابردوودا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و "ئێستا سهرۆكێكتان هه‌یه كه وا ده‌كات ئه‌م وڵاته كار بكات".
PM:12:05:18/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت