داوا له گه‌لانی ئه‌وروپا ده‌كرێت خۆیان بۆ جه‌نگ ئاماده بكه‌ن
وێستگه‌نیوز –
له چه‌ند مانگی رابردوودا به‌رپرسانی ئه‌وروپا زنجیره‌یه‌ك هۆشدارییان دا به هاووڵاتیانیان سه‌باره‌ت به پێویستی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵایسانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ روسیا.
ئه‌م هۆشدارییانه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانه له سه‌رانسه‌ری كیشوه‌ره‌كه‌دا، به‌تایبه‌تی له كاتێكدا دانوستانه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له ئۆكرانیا به‌رده‌وامن.
به‌ده‌گمه‌ن هه‌فته‌یه‌ك تێپه‌ڕێت بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی ئه‌وروپی یان سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی، یان به‌رپرسێكی ئه‌منی هۆشدارییه‌كی ترسناك به خه‌ڵك نه‌دات سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ روسیا.
ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌م هۆشدارییه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه به "گۆڕانكارییه‌كی ده‌روونی قووڵ" داده‌نرێت بۆ كیشوه‌رێك كه دوای دوو جه‌نگی جیهانی له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی هاوسه‌نگی و خۆشگوزه‌رانی ئابووری هاوبه‌ش خۆی بنیات نایه‌وه.
له كۆتایی هه‌فته‌دا، فریدریش مێرز، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ستراتیژیه‌تی ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی روسیای له ئۆكرانیا به ستراتیژیه‌تی هیتله‌ر له ساڵی 1938دا چواند، كاتێك ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌ی سودیت له چیكۆسلۆڤاكیادا گرت كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌ڵمانی بوون، به‌رله‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له داگیركردنی به‌شێكی زۆری كیشوه‌ره‌كه.
ئه‌مه‌ش دوای چه‌ند ڕۆژێك له وتارێكی مارك ڕوته سكرتێری گشتیی ناتۆ هات، كه تیایدا هۆشداریدا له‌وه‌ی "جه‌نگ له‌به‌رده‌م ده‌رگاماندایه" و "ده‌بێت ئاماده‌بین بۆ شه‌ڕێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی باوباپیرانمان ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ره‌نگه روسیا له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا ئاماده‌بێت هێزی سه‌ربازی له‌دژی ناتۆ به‌كاربهێنێت.
به‌هه‌مان شێوه، سه‌رۆك ئه‌ركانی فه‌ره‌نسا له‌م دواییانه‌دا هۆشداریدا له‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه و ده‌بێت ئاماده‌بێت بۆ قبوڵكردنی له‌ده‌ستدانی رۆڵه‌كانی.
له كاتێكدا كه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌وڵی كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌دات، ئه‌م هه‌سته نائه‌منییه زیاتر بووه. پایته‌خته‌كانی ئه‌وروپا ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئۆكرانیا ناچار بێت رێككه‌وتنێكی نایه‌كسانی ئاشتی قبوڵ بكات كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه له داهاتوودا روسیا هێرشی بكاتهوهسهر.
ئه‌م هۆشدارییانه هاوكاته له‌گه‌ڵ نیگه‌رانییه‌كان له‌وه‌ی كه ره‌نگه مه‌یلی گۆشه‌گیریی ئیداره‌ی تره‌مپ ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكدا وه‌ڵامی بانگه‌وازی هاوكاریی ئه‌وروپا نه‌داته‌وه.
PM:08:21:16/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت