سوپای ئیسرائیل سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی حه‌ماسی به‌ئامانج گرت
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیی فه‌له‌ستینییان له شاری غه‌ززه كرده ئامانج.
سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه "سوپا و شین بێت هێرشیان كرده سه‌ر شاری غه‌ززه و رائید سه‌عد، به‌رپرسی به‌شی دروستكردن له باڵی سه‌ربازی حه‌ماس و یه‌كێك له ئه‌ندازیارانی 7ی ئۆكتۆبه‌ریان له‌ناوبرد".
كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه كه "له‌و هێرشه‌دا سه‌عد، كه‌سی دووه‌می حه‌ماس له غه‌ززه، كوژراوه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پشتڕاستی كرده‌وه كه "سوپای ئیسرائیل هێرشی بۆ سه‌ر ڕائید سه‌عد ده‌ستپێكرد. به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ئۆپه‌راسیۆنه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو و له‌ناوبرا. له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانیهكهشدا چه‌ندین قوربانی له غه‌ززه تۆماركرا".
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ڕائید سه‌عد له هه‌وڵه‌كانی دووباره ئاماده‌كردنه‌وه و دروستكردنی چه‌ك بۆ حه‌ماس به‌شدار بووه.
راشیانگه‌یاند كه سه‌عد یه‌كێك بووه له پلاندانه‌رانی رووداوه‌كانی 7ی ئۆكتۆبه‌ر و له نزیكترین هاوكارانی یه‌حیا سینوار و محه‌مه‌د زه‌یف بووه.
PM:07:19:13/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت