تۆم باراك: تره‌مپ بڕیاریدا ده‌رفه‌تێك بدات به ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی سوریا
وێستگه‌نیوز –
نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ سوریا رایگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بڕیاریدا ده‌رفه‌تێك بدات به ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی سوریا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا رایگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بڕیاره‌كانی سه‌باره‌ت به سوریا داوه و بڕیاریداوه ده‌رفه‌تێك به ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی سوریا بدات.
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا ده‌ڵێت: "كاروباره‌كان به ئاراسته‌یه‌كی دروستدا ده‌ڕۆن".
له میانی كۆڕبه‌ندی ده‌وحه له پایته‌ختی قه‌ته‌ر، باراك داوای پاڵپشتی و هاندانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه له‌ئێستادا سه‌رپه‌رشتی سوریا ده‌كه‌ن و رێگه‌یان پێبدرێت حكومه‌ت و سیسته‌مێكی گشتگیر كه ئاره‌زووی ده‌كه‌ن، دابمه‌زرێنن.
باراك باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌مریكا ناتوانێت "چاوه‌ڕوانیه‌كانی خۆی بسه‌پێنێت" به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ستایشی رۆڵی قه‌ته‌ریشی له گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له غه‌ززه و ئازادكردنی بارمته‌كان كرد.
راشیگه‌یاند كه گه‌وره‌ترین كار كه روویدا ئاگربه‌ستی غه‌ززه و ئازادكردنی بارمته‌كان بوو، ئه‌گه‌ر قه‌ته‌ریش نه‌بووایه ئه‌مه رووی نه‌ده‌دا.
PM:07:05:07/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت