وێنه‌گرتن له وه‌رزی حه‌ج قه‌ده‌غه كرا
وێستگه‌نیوز -
كاروان ستونی وته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه:
*به پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه، له وه‌رزی حه‌جی 2026 به هه‌موو شێوه‌یه‌ك وێنه‌گرتن و ڤیدیۆ تۆماركردن له هه‌ردوو مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (محه‌ممه‌د) درودی خوای له‌سه‌ر بێت له مه‌دینه و حه‌ره‌می پیرۆز له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
*ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سعودیه له پیناو خزمه‌تكردنی حاجیان و هه‌بوونی كه‌شێكی ئیمانی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی حاجیان له وێنه‌گرتن و سه‌رقاڵبوون به مۆبایل و شتی دیكه‌وه‌یه.
*به‌پێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی سعوودیه هه‌یه‌تی، دیاره ئاوا له به‌رژه‌وه‌ندی حاجیانه و ئێمه‌ش هه‌موو حاجیانی خۆمان له‌و هه‌نگاوه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه له‌كاتی چوونیان بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج.
* پێشوازی له‌و بڕیاره ده‌كه‌ین و هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه حاجیانمان به سه‌ركه‌وتوو دابنرێن و دیار و جیاوازبین كه چه‌نده میلله‌تێكی پابه‌ندین به ڕێككار و ڕێنماییه‌كان.
PM:08:12:06/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت