دۆناڵد ترەمپ خەڵاتی ئاشتی پێبەخشرا


وێستگەنیوز-

سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی جیهان (FIFA) بەهۆی پابەندبوونی بۆ برەودان بە ئاشتی و یەکڕیزی لە جیهاندا میدالیای"ئاشتیی فیفا"ی بەخشییە سەرۆکی ئەمەریکا.


ئەمڕۆ هەینی 5ی کانونی یەکەمی 2025، لە مەراسیمی تیروپشکی مۆندیالی 2026ـی ئەمەریکا کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە بەشداریی تێیدا کرد، لەلایەن جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی جیهان (FIFA)، خەڵاتی ئاشتیی فیفای پێ بەخشرا.

لە مەراسیمەکەدا ئینفانتینۆ جامێکی زێڕین و میدالیایەک پێشکەش بە ترەمپ دەکات و دەڵێت: "ئەمە خەڵاتی ئاشتیی تۆیە، هەروەها میدالیایەکی جوانە کە دەتوانیت لە هەر شوێنێک کە دەچیت لە ملی بکەیت".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئەم خەڵاتە بەهۆی پابەندبوونی نەگۆڕی ترەمپ بۆ برەودان بە ئاشتی و یەکڕیزی لە جیهاندا لە ڕێگەی سەرکردایەتی و کردارە دیارەکانییەوە پێشکەش کراوە".

هەروەها دۆناڵد ترەمپ دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە وتی، "ئەمە بەڕاستی یەکێکە لە گەورەترین شانازییەکانی ژیانم. ئێمە ملیۆنان ژیانمان ڕزگار کردووە".

وتیشی، "جیهان ئێستا شوێنێکی ئارامترە، ساڵێک لەمەوبەر ئەمەریکا دۆخی زۆر باش نەبوو، بەڵام ئێستا دەبێت بڵێم باشترین وڵاتە لە جیهاندا و بەو شێوەیەش دەیهێڵینەوە".


PM:09:15:05/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت