ئیسرائیل ناسنامەی كوژراوانی تونێلەكانی حەماس ئاشكرا دەكات كە كوڕی بەرپرسێكی گەورەی تیادایە
وێستگهنیوز -
چەندین بەرپرسی باڵای بزووتنەوەی حەماس لە هێرشەكەی سەر ئیسرائیل بۆ سەر تۆنێلەكانی رەفەح كوژران و كوڕی بەرپرسێكی باڵاشی تیادایە.
بەپێی سكای نیوز، "چەند لایەنێكی ئەمنی ئیسرائیلی دووپاتیانكردووەتەوە، پشكنینی DNA دەریخستووە كە سێ چەكداری بزووتنەوەی حەماس لە هێرشەكەی سەر گەڕەكی جنینە لە رەفەح كوژران و بريتين له فەرماندەی كەتیبە و جێگری فەرماندەكە و فەرماندەی بەرپرسی تونێلەكانی رەفەح".
ئاماژەشیان كرد، "چوار تەرم لە شوێنی كردەوە سەربازییەكەوە گەیندراونەتە ناو ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی پشكنینی پێویست پێش یەكلایی بوونەوەی تەواوەتی ناسنامەی سێ سەركردەكە".
ئاشكراشیان كرد، "رازی حامید كوڕی یەكێك لە هەرە بەرپرسە باڵاكانی بزووتنەوەی حەماس لەنێو كوژراوەكاندایە".
ئیسرائیل پێی وایە، "لەنێوان 100 بۆ 200 چەكداری حەماس لەناو تۆڕی تونێلەكانی خوارەوەی رەفەح گەمارۆدراون، لەكاتێكدا بەبۆچوونی حەماس 60 بۆ 80 چەكداریان لەناو ئەو تونێلانەدا گەمارۆدراون و لەژێر گوشارێكی توندان".
سكای نیوز ئاماژەشیكرد، "یەكەم جارە بزووتنەوەی حەماس بەئاشكرا هەوڵدەدات داوا لە نێوەندگیرەكان بكەن فشار بخەنە سەر ئیسرائیل تاوەكو رێگە بە چەكدارەكانی بدات لە رێگەی رێڕەوێكی سەلامەتەوە بێنە دەرەوە".
PM:07:33:01/12/2025
ئهم بابهته 12
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت