ژمارەی داواكردنی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا بە رێژەی 60% كەمیكردووە
وێستگەنیوز-
راوێژکاری ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت، ژمارەی داواکاری سەرەتایی پەنابەری لە ئەڵمانیا لەمساڵدا بە بەراورد بە مانگی ئەیلولی 2024 زیاتر لە 60% کەمیکردووە.
فریدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا لە دیدارێكی لەگەڵ خاوەن كارەكان رایگەیاند، "ئەم دەستكەوتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیاسەتە توندانەی گرتوێتییەبەر لەكاتی دەستبەكار بوونی لە مانگی ئایاری 2025".
ئاماژەشیكرد، "لەو سیاسەتانەی گرتوێتییەبەر، كۆنتڕۆڵی بەردەوامی سەر سنوور و رەتكردنەوەی ئەو پەنابەرانەی بە وڵاتەكانی ئەوروپادا تێپەر دەبن، لەگەڵ ئەو رێكەوتنانەی لەگەڵ وڵاتانی باكووری ئەفریقا كراوە بۆ بەرگرتن لە كۆچی نایاسایی".
بەپێی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆى ئەڵمانیا، ژمارەی داواکارییەکان لە نیوەی یەکەمی ساڵی2025دا نزیکەی 61 هەزار و 336 داواکاری بووە، لەکاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی 2024دا زیاتر لە 122 هەزار داواکاری بووە، لە مانگی ئابدا بە رێژەی 60% کەمیکردووە (7 هەزار و 803 داواکاری بەرامبەر بە 18 هەزار و 427 داواکاری).
AM:11:21:26/11/2025
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت