ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كوشتنی ته‌باته‌بایی له ئیسرائیل ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كوشتنی عه‌لی هه‌یسه‌م ته‌باته‌بایی فه‌رمانده‌ی حزبوڵای لوبنانی له ئیسرائیل كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "له كاتی دیاریكراودا وه‌ڵامێكی تێكشكێنه‌ری ده‌ستدرێژكار" ده‌ده‌نه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم بڵاویكرده‌وه كه سوپای پاسداران، له راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیدا، كوشتنی ته‌باته‌بایی له گه‌ڕه‌كی باشووری به‌یروت ئیدانه كرد و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی به "تاوانێكی دڕندانه" وه‌سفكرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه "پێشێلكردنی ئاگربه‌سته"، ده‌شڵێت: "مافی میحوه‌ری موقاوه‌مه و حزبوڵای لوبنان بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی شه‌هیدان پارێزراوه و ده‌ستدرێژكاری تیرۆریستیش له كاتی دیاریكراودا رووبه‌ڕووی وه‌ڵامێكی تێكشكێنه‌ر ده‌بێته‌وه".
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئیسرائیل له هێرشێكی ئاسمانی‌دا هه‌یسه‌م ته‌باته‌بایی كوشت كه به وته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنان له هێرشه‌كه‌دا پێنج كه‌س كوژراون.
سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند كه "هێزی ئاسمانی هێرشێكی له ناوچه‌ی به‌یروت ئه‌نجامداوه كه بووه هۆی كوژرانی هه‌یسه‌م عه‌لی ته‌باته‌بایی، سه‌رۆكی ئه‌ركانی حزبوڵای لوبنان".
هاوكات حزبوڵای لوبنانی كوژرانی چوار ئه‌ندامی له هه‌مان هێرشی ئاسمانی‌دا راگه‌یاند.
PM:11:00:24/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت