راپۆرتێك: تره‌مپ، ئیخوان موسلمین ده‌خاته لیستی تیرۆره‌وه
وێستگه‌نیوز -
به‌گوێره‌ی راپۆرتی پێگه‌یه‌كی هه‌واڵی ئه‌مریكی، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رێكخراوی ئیخوان موسلمین بخاته لیستی تیرۆره‌وه و وه‌كو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بیناسێنێت.
(
Just The News) له راپۆرتێكدا له زاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت: "زۆر به‌هێزه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین، ئێستا به‌ڵگه‌كانی كۆتایی ئاماده ده‌كرێن".
ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه دێت كه له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا ( Just The News) ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی ئیخوان و زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانیان له‌نێو ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، بڵاوكرده‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، گریك ئابوت، حاكمی ویلایه‌تی ته‌كساس كه له كۆمارییه‌كانه، ئیخوانه‌كان و ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكی-ئیسلامی خسته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی ده‌ره‌وه و رێكخراوه تاوانكارییه‌كان".
PM:09:47:23/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت