هه‌سه‌ده و سوپای سوریا له‌سه‌ر ئاگربه‌ست رێككه‌وتن
وێستگه‌نیوز
رۆژی هه‌ینی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و سوپای سوریا له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له لادێكانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ره‌قه و ئاگربه‌ست رێككه‌وتن.
سه‌رچاوه نزیكه‌كان له هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بۆ ئاژانسی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌ڵمانی (dpa) ئاشكرایان كردووه كه "دوای ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له ناوچه‌ی مه‌عدان له لادێكانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ره‌قه به‌دیكرا، رێككه‌وتنێك له نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كرا بۆ راگرتنی ته‌قه و تۆپباران و به‌ئامانجگرتنی یه‌كتر له لادێكانی رۆژهه‌ڵاتی ره‌قه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له هێڵه‌كانی پێشه‌وه چه‌ندین هه‌وڵی دزه‌كردن و تۆپباران به جۆره‌ها چه‌كی قورس و مامناوه‌ند روویاندا، جگه له هێرشكردنه‌سه‌ر یه‌كتر به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كه توندترین پێكدادان بوو له‌نێوان هه‌ردوولادا و كوژران و برینداربوونی له ریزه‌كانی هه‌ردوولا لێكه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه "شه‌وی چوارشه‌ممه سوپای سوریا ئه‌و پێگانه‌ی كۆنترۆڵكرده‌وه كه له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی هه‌سه‌ده‌وه كۆنترۆڵ كرابوون، به‌هۆیه‌وه دوو سه‌ربازی سوپای سوریا كوژران و نۆی دیكه‌ش برینداربوون".
سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كردووه كه "كۆبوونه‌وه‌كه به هه‌ماهه‌نگی نێوان سوپای سوریا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدراوه، كه داوای ئارامیی و پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنی 10ی ئادار ده‌كه‌ن".
دوای ئه‌وه‌ی رژێم پێشووی سوریا له 8ی كانوونی دووه‌مدا رووخا، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باشووری رۆژئاوای شاری ره‌قه‌ی كۆنترۆڵ كرد.
AM:09:56:22/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت